Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:41

وەزیری بازرگانی و پیشه‌سازی هەرێم و عێراق کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانیی عێراق لە بەغداد کۆبووه‌وه‌ بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند گرفتێکی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت و ئەو بابەتانەی هاوبەشن لەنێوان هەرێم و بەغدا.

لە گرنگترین پرسەکان کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیردا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و بابەتی سەبەتەی خۆراکی و بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک و هەروەها شایستەی فەرمانبەرانی وەزارەت لە چوارچێوەی بەرنامەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان بوو.

وەزاره‌تی بازرگانی و پیشەسازیی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی و لێکتێگەشتن دانا بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتەکان، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیارە بۆ ئەومەبەستە هەماهەنگی زیاتر بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.