Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:41

ڕێنمایی تەندروستی بۆ كاتی خۆڵبارین

کوردستان TV
100%


 خۆڵبارین  ڕاستەوخۆ کاریگەرەکان بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت وە: هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز  بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و پێویستە  هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنمایەتەندروستیانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:
هۆکارەکانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووە وە کاریگەری دەبێت..
1- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و  پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
2- هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
3- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
4- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
5- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
6- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و  ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
سەرە ڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی  بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین:
1-  داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
2- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
3- دەرگا و پەنجەرە دابخە  ئەگەر بۆ حاڵەتی  زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
4- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
6- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
7- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.
ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.