سبه‌ی چوار شه‌ممه 31-5-2023 له ڕێوڕسمێك دا كتێبی چنینه‌وه‌ی مێژووی "محه‌مه‌د ره‌زا سه‌رگه‌ڵوویی" پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده ،كه نوێترین كتێبی رۆژنامه‌نووس" به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین"-ه
بڵاوده‌كرێته‌وه.
كتێبی چنینه‌وه‌ی مێژووی "محه‌مه‌د ره‌زا سه‌رگه‌ڵوویی" پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده له 8 به‌ش پێك هاتوه (380)لاپه‌ڕه پێك هاتووه.
له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه رۆژنامه‌نووس" به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین"، له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی دا راگه‌یاند" ئه‌م كتێبه له هه‌شت به‌ش پێك هاتووه به‌شی یه‌كه‌م بریتییه له نووسینه‌وه‌ی مێژووی سه‌ركرده‌یه‌ك له هه‌ناوی شۆڕشدا، چه‌شنی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش و پڕشنگداری ئه‌م نیشتمانه‌و خانه‌واده‌كه‌ی و هه‌روه‌ها كورته باسێكم له چۆنیه‌تی ناسینی خۆم و شێخ محه‌مه‌د ره‌زا كردووه و پاشان به‌ڕێز كاك عارف ته‌یفوور ئامۆزا و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری خه‌باتی نه‌پساوه‌ی شێخ محه‌مه‌د ره‌زا له ،به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی كورت و پڕ مانا قسه‌ی كرد ،هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌جه‌نابیان نه‌یان ویست زۆر بدوێن ئه‌وه بوو كه‌حه‌زیكرد ده‌رفه‌ت بۆ هاوسه‌نگه‌ران و خۆشه‌ویستانی كاكه حه‌مه به‌جێ بمێنێت و ئه‌وان زیاتر بدوێن كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گه‌وری نواندنی،چوونكه ئه‌گه‌ر كاك عارف بدوایه ته‌نها بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و له‌گه‌ڵ كاكه‌حه‌مه كتێبێك ده‌بوو چوونكه زۆربه‌ی ژیانیان به‌یه‌كه‌وه بووه".
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه هه‌وه‌رها " به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین"له‌سه‌ر به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه ده‌ڵێت "له
باس له ژیان و خه‌باتی به‌رده‌وامی كاك محه‌مه‌د ره‌زا و به‌شێك له وێستگه مێژووییه‌كانی ژیانی خراوه‌ته روو له‌گه‌ڵ گوڵبژێرێك له ئه‌رشیف و ئه‌لبوومی وێنه‌كانی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ره‌زا به گوێره‌ی وێستگه‌كانی ژیان و خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگایه‌تی خراوه‌ته ڕوو ، له‌به‌شی سێیه‌میشدا،پشتم به‌سه‌ت به : بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد به‌رگی چواره‌م 1975 – 1990 شۆڕشی گوڵان له نووسینی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌رگـی چواره‌مـی زنجیـره كتێبـی
(بارزانـی و بزووتنـه‌وه‌ی ڕزگاریخـوازی كـورد) لـه نووسـینی سـه‌رۆك مه‌سـعود بارزانـی بـه ناونیشـانی (شۆڕشـی گـوڵان)
كه‌سه‌رۆك بارزانی له چه‌ند به‌شێكی ئه‌و كتێبه‌دا ناوی خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د ره‌زای هێناوه ، به‌ناونیشانی ( محه‌مه‌د ره‌زا له بیره‌وه‌رییه‌كانی مه‌سعود بارزانی دا) هه‌رله‌و به‌شه‌دا باس له رۆڵی محه‌مه‌د ره‌زا له دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تی كاتی و ده‌سپێكی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵان كراوه. هه‌رله‌و به‌شه‌دا گوڵبژێریك له وێنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتی نیشاندراوه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی " به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین" ده‌ڵێت "ڕه‌نگه زۆرێك بپرسن بۆ په‌نام بردۆته به‌ر كتێبی سه‌رۆك بارزانی؟
لێردا ده‌ڵێم:ئه‌وه‌ی جێی داخه زۆر له‌سه‌ركرده‌و هه‌ڤاڵانی خه‌باتی كاك محه‌مه‌د ڕه‌زا له‌ژیان نه‌ماون،جه‌نابی سه‌رۆك زۆر تولانی بێت انشاالڵه،كاكه‌حه‌مه‌ی ڕه‌حمه‌تی یه‌كێك بوو له هاوه‌ڵه نزیك و متمانه پێكراو خۆشه‌ویستانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی،بۆیه له‌كاتی به‌نده ڕاسپێردرام بۆئه‌م ئه‌ركه نامه‌یه‌ك ئاڕسته‌ی جه‌نابیان كرد،له‌وه‌ڵام ئه‌وه‌م پێگه‌یشت كه سه‌رۆك فه‌رموویه‌تی له كتێبه‌كانم باسی خوالێ خۆش بووم كردوه باله‌وێ ده‌قی نووسینه‌كانم له‌سه‌ر شێخ محه‌مه‌د وه‌ربگرن".
له‌باره‌ی به‌شی چوارمیشدا " به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین" ده‌ڵێت" كۆمه‌ڵێك دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی به‌نده‌یه له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رو هه‌ڤاڵانی كاك شێخ محه‌مه‌د ڕه‌زا ی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده ، سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ریه‌تی و هه‌ڵوێستی به‌رزی ئه‌و پیاوه مه‌زنه ئه‌نجامم داون ، له‌وانه :
ـ جه‌نابی كاك فازڵ میرانی
ـ كاك تاریق ئاكره‌یی
ـ كاك دڵشاد میران
ــ دكتۆر مه‌حمود ده‌روێش نادر
ــ كاك عه‌بدولسه‌لام به‌رواری
ـ كاك فه‌وزی ئه‌سعه‌د ،كه‌به‌داخه‌وه ئه‌م په‌رتومه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڤاڵه‌كه‌ی نه‌بینی و ژیان ئاوای لێ كردین.
ـ كاك فرسه‌ت ئه‌حمه‌د
ــ كاك ئه‌حمه‌دی كوێخا سمایلی ته‌لان
ـ كاك شێخ مه‌حمودی حاجی كاكه حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه
ـ كاك د. سه‌لاح عه‌لی ساڵحی ره‌شه
ـ كاك دكتۆر سامان شاڵی
ـ كاك شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری
ـ كاك شێخ جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی به‌رزنجی
ـ كاك به‌هادین عه‌لی ساڵحی ره‌شه
ـ كاك حسێن سنجاری
ـ كاك عه‌زیز عومه‌ر
ـ كاك سیامه‌ند به‌ننا .
به‌شی پێنجه‌می ئه‌و كتێبه رۆژنامه‌نووس" به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین" ده‌ڵێت" باسێكه له‌ژێر ناونیشان بۆ
(نه‌مسا ..بڵند گۆیه‌ك بۆ شۆڕشی گوڵان) سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌و نیشاندانی ئه‌لبوومی وێنه‌كان، له به‌شی شه‌شه‌می كتێبه‌كه چه‌ند دیدار و چاوپێكه‌وتنی نێو گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانه وه‌كو (رۆژنامه‌ی بۆایه‌تی و رۆژنامه‌ی خه‌بات)
ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازییه‌كی دیكه‌یه بۆبه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و دیدار و گفت‌و گۆیانه خۆم له‌گه‌ڵم ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێداونه‌كه‌یدا،رۆژنامه‌نووس" به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین"ده‌ڵێت " به‌شی حه‌وته‌می
بریتییه له به‌رنامه‌ی په‌نجه مۆری ( كه‌ناڵی رووداو) كه‌له‌ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ كاكه حه‌مه ئه‌نجامیان دابوو له‌گه‌ڵ نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێژوویی ".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا رۆژنامه‌نووس " به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین" ده‌ڵێت ئه‌م به‌شه بریتییه له گه‌وهه‌رێك له جێماوی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ده‌ستنووس و یاداشته‌كانی خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌د ره‌زا سه‌رگه‌ڵوویی
لێره‌دا باسی (سه‌فه‌ری كاك مه‌سعود بۆ نه‌مساو هه‌وڵی تیرۆركردنی) ده‌كات ، پاشان باس له وه‌فاتی جه‌نابی بارزانیی نه‌مر ده‌كات و ده‌ڵێت : پاش وه‌فاتی بارزانیی نه‌مر بۆ یه‌كه‌مجار توانرا سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی له (گوندی شاوانه) كۆبێته‌وه .دواتر باس له كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
ـ وه باس له گرتن و له سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی ده‌كات.
ـ وته‌یه‌كی كاكه حه‌مه بۆ ساڵیادی جه‌وهه‌ر نامیق.
ـ شێخ محه‌مه‌د ره‌زا له ده‌سنووسێكی دیكه‌دا باس له قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی و دبلۆماسیه‌تی خۆی ده‌كات ،
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره باسی بكه‌م ڕه‌حمه‌ت زۆر به‌وردی كرای له‌سه‌ر ئه‌رشیف كردنی قۆناغه‌كانی ژیانی خۆی كردووه كه‌من سودی زۆرم لێبینی.
شایانی باسه ڕێوره‌سمه‌كه له كاتژمێر( 4)ی ئێواره له هۆڵی بۆنه‌كانی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێری (پ.د.ك) رێگای پیرمام به‌رێوه‌ده‌چێت.
سبه‌ی كتێبی"محه‌مه‌د ره‌زا سه‌رگه‌ڵوویی "پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.