Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:33

ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی داھاتوو دواخرا

بەپێی ئامارە بەراییەكان كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە تۆماركراوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە 43 ملیۆن كەس.
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند كە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان بۆ ساڵی داھاتوو دواخراوە، ئاماژەی بەوەیشدا كە ھۆكاری دواخستنەكە دواكەوتنی پەسەندكردنی بوودجە و كەمی كات بووە. بڕیاربوو سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە عێراق كە ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
لەمبارەیەوە ماھر حەمماد جوھان ، بریكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمیی ئاشكرای كردووە كە بەھۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی بوودجە، وەزارەتەكەیان ناتوانێت سەرژمێری گشتیی لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدات.
راشیگەیاندووە وەزارەتی پلاندانان، وادەیەكی نوێی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دیاری كردووە و گوتی: بەپێی وادەیە نوێیەكە، دوای تەواوكردنی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان، سەرژمێری گشتیی لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2024 ئەنجام دەدرێت.
بریكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ماھر حەمماد جوھان ئاماژەی بەوەیشداوە، بەپێی ئامارە بەراییەكان كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە تۆماركراوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق، گەیشتووەتە 43 ملیۆن كەس.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.