تیپی بۆستن سێڵتیکس بەردەوامه لە پێشكه‌ش كردنی ئاستە بەهێزەکەی و لە میامی هیتی میوانداری بردەوە، یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی سەد و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به سەد و سێ خاڵ براوه‌ی یاری شەشەمی نێوانیان بوو.
لە زنجیره یاریه‌كانی کۆتایی به‌شی رۆژهه‌لاتی خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی میامی هیت ئه‌گه‌رچی له‌سێ یاری یه‌كه‌م براوه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و تیپه سێ یاری به‌دوای یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر بۆستن سهلتێكس دۆراند.
به‌مه‌ش زنجیرە روبهرووبونهوهكانیان بە سێ یاری بۆ هەر لایه‌ك یه‌كسان بۆوه، به‌مه‌ش هه‌ردوو تیپ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر یاری حه‌وته‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بلیتی به‌شی رۆژهه‌لات بۆ گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، جەیسۆن تاتۆم توانی له‌م یاریه سی و یەک خاڵ بۆ بۆستن تۆمار بكات، هه‌روه‌ها جەیلۆن براون بیست و شەش خاڵ و مارکوس سمارت بیست و یەک خاڵیان بۆ تیپی بۆستن زیادکرد.
به‌م ئه‌نجامه ره‌نگه بۆستن سهلتێكس مێژوویه‌ك بنوسێته‌وه كاتێ له‌سێ یاری دۆرابوو و توانی رێره‌وی یاریه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كسان بكاته‌وه، هه‌ردووتیپ شەوی دووشەممە حەوتەمین یاری نێوانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ دیاریكردنی پاڵه‌وانی به‌شی رۆژههڵاتبۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی دینڤه‌ر ناگیتسی پاڵه‌وانی به‌شی رۆژئاوا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.