Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:40

هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەڵاچۆکردنی پاشماوەکانی داعش بەردەوامن

کوردستان TV
100%


 لە سنووری میحوەری دوو و چواری هێزەکانی پێشمەرگە، ڕۆژی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ناوچەکە بەڕێوە چوو.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیواكانی 9 و 16 و 17 و 22ی  پیادە و تیمەکانی کەتیبەی ئەندازەی هێزەکانی پشتیوانیی 2 و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان، لیواکانی 31 و 52ی سوپای عێراقی بەشدار بوون؛ بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا و مەفرەزە تەکنیکییەکان لە بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.

ئۆپەراسیۆنەکە له‌ ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوو به‌رێوه‌چوو ، کە تیایدا سنووری ناوچەکانی شۆریجە، چیمەن، حەفتا چەشم، باوە، بەنداوی شیرینە، قشڵاخ کۆن، خدر بەگ، بەلەگە، کانی شیرین، کانی قەمەڕ، دوانزە ئیمام، بەرزاییەکانی تلیشان، قۆری چایی، کانی شرینکە، کارێز حوشتر ملە، بەلەوەی خواروو، قوم بەڵەك و ئاوایی رەزا و قەڵا و حاجی عەلی کێوماڵ کران.

مەبەست لە ئۆپەراسیۆنەکە پشکنین و لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بوو کە لە ناوچەکەدا ماون و ماوەماوە جموجۆڵیان بەدی دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.