Erbil 41°C یەکشەممە 21 تەمووز 18:55

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا.. ئه‌ردۆغان زۆر له‌ پێشه‌وه‌یه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان زۆر له‌ پێشه‌وه‌ی كلچدار ئۆغڵووه‌یه‌.

خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا كۆتایی هات، هه‌ر دوای كۆتاهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌كان ده‌ستیی پێ كرد.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان و ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ تا ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور زیاتر له‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و زۆر له‌ پێشه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌مال كڵچدار ئۆغلو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ملـله‌ته‌وه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕێژه‌ی 49.52%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌روه‌ها كه‌مال كڵچدار ئۆغڵوش ڕێژه‌ی 44.88%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.