Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 18:42

دیسان دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرز دەبێتەوە.. بزانە نرخەكەی گەیشتۆتە چەند؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار بە146 هەزار و 300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 100 دینار بوو.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 146 هەزار و 800 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 146 هەزار و 750 دینار، لەكاتێكدا دوێنێ نرخی 100 دۆلار 146 هەزار 400 دینار بوو.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.