Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 14:11

پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و تاڵیبان ڕووی داوە

کوردستان TV
100%

پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و هێزەکانی سنووری تاڵیبان ڕووی دا و تاوەکو ئێستا نەزانراوە هۆکارەکەی چییە، کەمێک پێش ئێستاش بەرپرسی سەربازیی هەردوولا لەسەر سنوور بۆ هەڵسەنگاندنی هۆکاری پێکدادانەکە کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە 27ـی 05ـی 2023 ڤیدیۆی پێدادانەکانی نێوان هێزەکانی سنووری ئێران و تاڵیبان بڵاو بووەوە و دەنگی پێکدادانێکی قورس لە گرتە ڤیدیۆیەکان دەبیسترا، لەبارەی پێکدادانەکە قاسم  ڕەزایی جێگری فەرماندەی گشتیی دامەزراوەی ئاسایشی ئێران، ڕایگەیاند:  کاتژمێر 10:00 بە کاتی ناوخۆیی هێزەکانی تاڵیبان بە چەکی قورس تەقەیان لە بنکەی سنووری ساسوولی کردووە و هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانیش وەڵامیان داونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: پێکدادانەکە دواتر کۆتایی هاتووە و پێش چەند کاتژمێرێک دووبارە دەستی پێ کردووەتەوە و ئێستا بەردەوامە.

جێگری فەرماندەی گشتیی دامەزراوەی ئاسایشی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە هەر لەدوای دەستپێکردنی پێکدادانەکان فەرماندەی فەرماندەی گشتیی دامەزراوەی ئاسایشی ئێران، ئەحمەد ڕەزا ڕادان فەرمانی بە هێزەکانی پاسەوانی سنوور کردووە کە بەشێوەیەکی توند وەڵامی پێشێلکردنی سنوور و هێرشەکان بدەنەوە.

هاوکات تاوەکو ئێستاش لەسەر پێکدادانەکان لەلایەن تاڵیبانەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدراوە.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.