Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 19:47

نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆم بزانن

کوردستان TV
100%


كۆتایی ریخۆڵه‌كان و ده‌رچه‌ی كۆم یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ گرنگه‌كانی هه‌ناو كه‌ ده‌بێت وریای ته‌ندروستی ببن و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك نیشانه‌ی لێ ده‌ركه‌وێت ده‌بێت پشتگوێ نه‌خرێت و به‌زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
له‌م بارییه‌وه‌ ( د. سه‌عدون عومه‌ر – پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی) ده‌ڵێت" ،گۆڕانی سروشتی كاری هه‌ناو كه‌ وابكات سكت بچێت یاخود قه‌بز بیت یان زۆر پیسایی بكه‌یت".
(د. سه‌عدون عومه‌ر) ئاماژه‌ به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌دات  بۆ بوونی شێرپه‌نجه‌ی كۆم له‌ مرۆڤ دا كه‌ بریتین له‌ : 
1. بوونی خوێنێكی تۆخ یان سوور له‌گه‌ڵ پیساییدا.
2. بوونی شله‌یه‌كی سپی له‌گه‌ڵ پیساییدا.
3. ئازاری سك.
4. ئازار له‌كاتی پیسایی كردندا.
5. تووشبوون به‌ كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسن له‌ جه‌سته‌دا.
6. هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت كه‌ هه‌ناوت به‌ ته‌واوه‌تی به‌تاڵ نابێت.
7. دابه‌زینی كێش به‌بێ هۆكار.
8. ماندوێتی و لاوازی جه‌سته‌یی.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.