Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 03:22

لە ئەفغانستان 13 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

چەند ڕۆژێکە لافاو چەند شارێکی ئەفغانستانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەهۆی لافاوەکانەوە 13 کەس گیانیان لەدەست داوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەفیعوڵڵا ڕەحیمی گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان بۆ کارەساتە سروشتییەکان، لەبارەی لافاوەکان ڕایگەیاند: لافاوەکان بەزۆری ویلایەتەکانی لاغمان، پاکتیا، دایکوندی، خۆست، نانگەرهار، مەیدان وەردەک، قەندەهار، بەغلان و غۆری گرتووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێستا 13 کەس بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەست داوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون، لە هەندێک ناوچەش ڕێگەکان و تۆڕی دابەشکردنی ئاو، خاپووربوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە زیاتر لە سێ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و 56 خانووش زیانیان بەرکەوتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.