Erbil 12°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 09:30

تا ئێستا زانیوته‌ دڵیش وه‌رزشی هه‌یه‌.. بزانه‌ چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟

کوردستان TV
100%

پسپۆرێكی وه‌رزشی ڕووسی ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌ دڵ و ده‌ماره‌كان هه‌یه‌، رۆژانه‌ وه‌رزشی دڵ ئه‌نجام بده‌ن، پسپۆره‌كه‌ شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی دڵیشی ڕوون كرده‌وه‌.

پسپۆره‌كه‌ ناوی ئه‌ناستاسیا یۆركوفایه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌رزشكردنی دڵ جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رزشی ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌، به‌وه‌ی كه‌ وه‌رزشی دڵ زیاتر خۆی له‌ ئارامكردنه‌وه‌ و خاوكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ و لێدانه‌كانی دڵ ده‌بنێتێته‌وه‌.

پسپۆره‌ وه‌رزشییه‌كه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی "گازێتا رۆ"ی رووسی گوتی: ئه‌و مرۆڤانه‌ی رۆژانه‌ وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن پاڵپه‌ستۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌ و دڵ و ده‌ماره‌كان دروست ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ندێ كات پشوو و ئارامیش وه‌ربگرن.

گوتیشی: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر دڵ و ده‌ماره‌كان، پێویسته‌ هه‌موو مرۆڤێك به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ وه‌رزشی ئارمی و خاوكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن، بۆ نموونه‌ وه‌ك وه‌رزشی یۆگا كه‌ وا ده‌كات دڵ و ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر دۆخی ئاسایی و سوودێكی ئێجگار زۆر به‌ دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌ناستاسیا داواشی له‌و هاووڵاتییانه‌ كرد ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵ و ده‌مار و ماسولكه‌كانیان هه‌یه‌، خۆیان له‌ خواردنه‌وه‌ی زۆری قاوه‌ به‌دوور بگرن، هیچ كات له‌ رۆژێكدا زیاتر له‌ 4 كوپ قاوه‌ نه‌خۆنه‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ ئازار یاخود پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كرد له‌ دڵ و سینگه‌وه‌‌، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ و له‌ نزیكترین كاتدا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌، نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ مرۆڤی سه‌رده‌می ئێستا خۆیان له‌ قه‌له‌قی و پاڵه‌په‌ستۆ و ماندوبوونی زۆر به‌ دوور بگرن و كاتێكی زیاتر بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ و دڵ و ده‌ماره‌كان دابنێن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.