Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:27

فڕاكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان: یه‌كگرتووییمان زامنی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانه‌

کوردستان TV
100%

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی له‌ یادی شۆڕشی گوڵان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا داوای یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كگرتوویی زامنی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانه‌.

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە بۆنەی چل و حەوتەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی گوڵان، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو ئەو قارەمان و پێشمەرگە و تێكۆشەرانە دەکەین كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە".

راشیگه‌یاند "شۆڕشی گوڵان قۆناغێكی هەرە گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە و هەڵگری ئەو پەیامە بوو كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی گەورە، بەڵام ئیرادەی بەردەوامی و شۆڕش لە ناخی مرۆڤی كوردستانیدا هەر زیندووە".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "شۆڕشی گوڵان، تەحەداكردنی هەموو ئەو دیكتاتۆر و ستەمكار و دوژمنانە بوو كە وایان مەزندە كردبوو بە نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئیتر تا هەتایە كۆتایی بە شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دێت".

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا داوای یەکڕیزی و یەکدەنگی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین و دەزانین کە یەکگرتووییمان زامنی پاراستنی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانییەتی لە عێراقدا".

له‌ كۆتاییشدا سڵاوی بۆ ڕۆحی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و ئەو قارەمانانەی کە گڕوو وزەی شۆڕشەکە بوون نارد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.