په‌یوه‌ند محه‌مه‌د، مامۆستا له به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران، كتێبێكی به ناونیشانی "یه‌كه‌مین لێكترازانی كوردان له‌سه‌رده‌می ئاشتیدا ۱۹۱۸_۱۹۲۳" چاپ و بڵاو كرده‌وه.
نووسه‌ر له باره‌ی ئه‌م كتێبه‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م به‌رهه‌مه توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی سیاسییه، ده‌رباره‌ی ململانێ و لێكترازانی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له یه‌كێك له گرنگترین قۆناغه‌كانی مێژووی جیهان، كه ئه‌و ماوه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری گه‌وره و داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان، به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. زۆرجار ئه‌و قۆناغه به‌سه‌رده‌می زێڕین بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ته تازه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش زۆرێك له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بوون به‌خاوه‌نی كیان و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، به‌ڵام وه‌ك دیاره كورد نه‌ك هه‌ر ناگات به‌و ئامانجه، به‌ڵكو به‌ره‌و دابه‌شبوون و پارچه پارچه‌بوونی زیاتر هه‌نگاوی نا. ئه‌وه گه‌وره‌ترین له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه كه مێژووی سیاسی ناوچه‌كه بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕێكه له‌سه‌ری بونیادنراوه.
ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه خۆی له چه‌ند پرسێك ده‌بینێته‌وه، له‌وه‌ی ئایا فاكته‌ره‌كانی ناكۆكی و لێكترازانی چی بوون؟ ئایا ئه‌گه‌ر كورده‌كان خاوه‌ن گوتارێكی یه‌كگرتوو و هه‌ڵگری پرسێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بوونایه ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و چاره‌نووسه ده‌بوونه‌وه؟ له كوێ و چۆن ئه‌و فاكته‌رانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی وڵاتانی زلهێز به‌رامبه‌ر پرسی كورد دروستكرد؟ شوێن و پێگه‌ی نوێنه‌رانی كورد تاچه‌ند ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خواستی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌بوو؟ كێن ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پرسی كوردی‌یان له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان له ئه‌ستۆ بوو؟ ئه‌و پرسیارانه و كۆمه‌ڵێك پرسی تر له‌و به‌رهه‌مه‌دا خراوه‌ته به‌ر مشتومڕێكی به‌راودكاری و شیكاری قۆناغه جیاوازه‌كان، واته به میتۆدی ئاستی شیكاریی ڕه‌خنه‌یی و پارێزگاریكرن له زه‌نجیره‌ی مێژوویی ئه‌نجام دراوه، كه‌ره‌سته و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كاره پشتی به دیكۆمێنتی نهێنی و بڵاونه‌كراوه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی جیاواز له كتێب و ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌كان، به‌تایبه‌ت هی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ستووه.
پێكهاته‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له ده‌روازه‌یه‌ك و سێ به‌ش پێكهاتووه. له ده‌روازه‌كه‌دا باس له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ژیانی ڕێكخراوه‌یی و سیاسی و له‌گه‌ڵی ململانێ و ناكۆییه‌كان كراوه، هه‌روه‌ها له به‌شی یه‌كه‌مدا له چه‌ند باسێكدا سه‌رنج خراوه‌ته سروشتی بزاڤی سیاسی و سه‌ركرده و نوێنه‌ره‌كانی كورد. له دوو به‌شی كۆتاییدا باس له فاكته‌ره‌كانی لێكترازان و كاریگه‌رییه‌كانی كراوه. له‌و به‌شه به شێوه‌یه‌كی ورد قسه له سه‌ر تێڕوانین و خاڵه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كانی كورد به گشتی و سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیر و سه‌رۆك هۆزه‌كانی كورد كراوه به تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه باس له گرینگ‌ترین فاكته‌ره‌كانی ناكۆكی و لێكترازانی ناو بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له ڕووی جیاوازی بیر و بۆچونیان و تێڕوانیان بۆ ڕێكه‌وتننامه‌كان و كۆنگره نێوخۆیی و ده‌ره‌كی و و بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌كان به تایبه‌ت له باكوری كوردستان كراوه. كۆتا به‌ش بریتییه له ده‌رئه‌نجامی ناكۆكی و لێكترازان و په‌رته‌وازه‌یی كورد و كاریگه‌ری له سه‌ر چاره‌نووسی كورد. باس له هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه ده‌كات كه كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێگه‌یشت، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و گۆڕنكارییانه كراوه كه له نێوان ساڵانی ١٩٢٠ تا ١٩٢٣ ڕوویانداوه، ئه‌م به‌شه‌ش پێكهاتووه له چوار باس كه هه‌ر باسه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كێشه و ناكۆكییه ناوخۆییانه‌ی كورده له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
شایانی باسه ئه‌ركی چاپكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه به‌خشراوه به پڕۆژه‌ی چاپی مێخه‌ك له سۆران. ئێستا به‌رهه‌مه‌كه له زۆربه‌ی كتێبخانه و شاره‌كانی كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت
كتێبی"یه‌كه‌مین لێكترازانی كوردان له‌سه‌رده‌می ئاشتیدا ۱۹۱۸-۱۹۲۳" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.