لەگەڵ هاتنی وەزری هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زۆرێك لەمرۆڤەكان تووشی گرفت و كێشە و بێزاری دەبنەوە بەهۆی گەرمای هاوین و چالاكیەكانی رۆژانەیان كەم دەكات ، ئەمانەش چەند ئامۆژگارییەكن بۆ رزگاربوون و خۆپاراستن لەگەرمای هاوین:
1- لەبەركردنی ئەو پۆشاكانەی لەلۆكە دروست كراون ، چونكە دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئارەق و هێشتنەوەی پێست بەووشكی.
2- خواردنی ئەو خۆراكانەی ساردن لەگەڵ خواردنی زەڵاتە و میوەی تازە و شەربەت.
3- خۆشووشتنی رۆژانە بەئاوی سارد كەدەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گەرمابوون.
4- لەكاتی هەستكردن بەگەرما قاچەكانت بكەرە ئاوی ساردەوە ، چونكە دەبێتە هۆی فێنكردنەوەی لەش.
5- خواردنەوەی ئاوی سارد بەرێژەیەكی زۆر ، كەدەبێتە هۆی پاراستن لەووشكبونەوە و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.