Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 01:55

دایک لە ئەزموونی یەکەمیدا چۆن مامە‌ڵە لەگەڵ منداڵەکەيیدا دەکات؟

Suhail tahir
100%

له یەکەمین ئەزمووندا کاتێک دایکێک منداڵی یەکەمی دەبێت واهەست دەکات که دووچاری گرفتێک بۆتەوە کە ناتوانێت چارەسەری بکات و ئاسانترین کارەکانی لا گەورە دەبێت، وەک شوشتنی منداڵ پێویسته له ناوەڕاستی ڕۆژدا بێت بەر له شیردانی به نيو کاتژمێر ئەمەش لەگەڵ گەورە بوونی منداڵ گۆڕانکاری بەسەردا دێت، واباشترە منداڵ بەر له خەوتنی بشۆردرێت کە يارمەتي دەدات زۆر به حە‌ساوەيی بخەوێت.

منداڵ ھەر له سەرەتای لەدایکبوونییەوە هەست به سۆزی دایک دەکات بۆیە پێویسته دايک ھەر له یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونيیەوە یاری لەگەڵ منداڵەکەيدا بکات بۆ ئەوەی منداڵەکە هەست به ئارامی و حەسانەوە و سۆزی دایک بکات.

بەپێی بۆچوونی دەروونناسان منداڵ ھەر له یەکەم چرکەی لەدایکبوونیدا هەستێکی به‌هێزی هە‌یە و له چەند هەفتەی یەکەمدا گوێی له دایکی دەبێت بۆیە پێویسته ھەر له سەرەتای لەدایکبوونی، منداڵ فێر بکرێت.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.