Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:44

یانەی ئارسناڵ گرێبەستی بوکایۆ ساکای نوێ کردەوە

کوردستان TV
100%


یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گرێبەستی یاریزان، بوکایۆ ساکای درێژ کردەوە.

یانەکە واژووکردنی گرێبەستێکی درێژمەودای لەگەڵ بوکایۆ ساکا راگەیاند.

لە راگەیاندنەکانی ئینگلتەرادا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەشێوەیەکی بەرچاو پارەی گرێبەستەکەی ساکا زیادی کردووە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت بۆ ساڵی 2027 درێژ کراوەتەوە.

یاریزانی ئینگلیزی بوکایۆ ساکای تەمەن 21 ساڵ کە لە ساڵی 2018دا لە ریزەکانی ئارسناڵ دەستی بە یاری کرد، تا ئێستا بەشداری 178 یاری کردووە و 37 گۆڵی تۆمار کردووە.

لە ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا، ساکا بەشداری 26 یاری کردووە و هەشت گۆڵی تۆمار کردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.