Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 11:51

ئەمڕۆ مووچەی 11 دامودەزگای دیكە دابەشدەكرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی چوارشەممە 10-5-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی خشتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24/5/2023 مووچەی وەزارەتی داد،ئەنجومەنی دادوەری،ئەوقاف و كاروباری ئایینی،مافی مرۆڤ،دەستەی دەستپاكی،دەستەی وەبەرهێنان،دەستەی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكرێت.
هەر لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی هاتووە كە لە ڕێكەوتی  31/5/2023 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دێت .

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.