Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:07

ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی په‌ستانی خوێنت هه‌یه‌.. ئه‌م ڕێنماییانه‌ بخوێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەرزەپەستانی خوێن بە یەكێك لەو كێشە تەندروستییانە دادەنرێت كە ڕووبەڕووی زۆرێك لە مرۆڤەكان دەبێتەوە لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جیاجیاوە.

بەرزەپەستانی خوێن بریتییە لە زیادبوونی هاتوچۆی خوێن لەنێو دەمارەكان بەشێوەیەكی ناسروشتی و ئەوەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی كێشەی تەندروستی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان و پەككەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشك.

پسۆڕان كۆمەڵێك ئامۆژگاری بەسوود دەخەنەڕوو بۆ ڕزگاربوون لە بەرزەپەستانی خوێن، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

* كەمكردنەوەی كێش، پەیوەندی پتەو هەیە لەنێوان قەڵەوی و بەرزەپەستانی خوێن و كەمكردنەوەی كێش رێگایەكی چالاكە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن.

* بەردەوامی چالاكی جەستە، ئەنجامدانی ڕاهێنان و وەرزشكردن بەشێوەی رێكخراو وەك پاسكیل و رۆیشتن و ڕاكردن دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.

* كەمكردنەوەی خواردنی خوێ، زیادەڕەوی لەبەكارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان.

* وازهێنان لە جگەرەكێشان، كەسانی جگەرەكێش زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ هه‌یه‌، ئەگەر كەسێك پەستانی خوێنی بەرزبوو دەبێت واز لە جگەرەكێشان بهێنێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسی.

* سیستمی خۆراكی تەندروست، گرتنەبەری سیستمێكی تەندروستی خۆراك كە دەوڵەمەند بێت بە دانەوێڵە و میوە و سەوزە و بەروبوومی شیرەمەنی و كەمكردنەوەی خۆراكی پڕ لە چەوری و كۆلیسترۆل دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.

* كەمكردنەوەی فشاری دەروونی، كەمكردنەوەی فشاری دەروونی و ئەنجامدانی یۆگا و ڕاهێنانەكانی پشوودان بەسوودە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن.

* كەمكردنەوەی كافیین، ئاگاداربه‌ خواردنەوەی زیاتر لە چوار كوپ قاوە لە رۆژێكدا دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن.

* كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی، كەمكردنەوەی شیرینی و خواردنەوە شیرینەكان بەشێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.

* خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم، ئەو جۆرە خۆراكە وەك مۆز كاریگەری دەبێت بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری سۆدیۆم لە لەش و كۆنترۆڵبوونی پەستانی خوێن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.