ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سلێمانییه‌وه بۆ به‌غدا له‌سه‌ر په‌یژه (قاڵدرمه)ی فڕۆكه به‌رده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند شوێنێكی بریندار ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سلێمانییه‌وه بۆ به‌غدا، له‌سه‌ر په‌یژه‌ی فڕۆكه به‌ربۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌كه سه‌رۆك كۆمار له ده‌م و ددانی تووشی برینداری بووه، هه‌روه‌ها ئازارێكی زۆریش له قۆڵێكی دروست بووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پزیشكی، ئێستا بارودۆخی دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق باش و جێگیره.
جێی باسه سه‌رۆك كۆماری عێراق كه ته‌مه‌نی 78 ساڵه، چه‌ند رۆژێك بوو له شاری سلێمانی بوو و به‌شداری له چه‌ند ڕێوڕه‌سمێكدا كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.