Erbil 15°C پێنجشەممە 30 ئایار 12:29

كاریكارتێریستێكی كورد پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستدێنێ

کوردستان TV
100%

كاریكارتێریستێكی كورد له‌ پێشبڕكێی هونه‌ری كاریكاتێر كه‌ له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت ڕێكخرابوو، توانی پێش سه‌رجه‌م كاریكارتێریسته‌كان عێراقییه‌كان بكه‌وێته‌وه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه‌ به‌ده‌ستبێنێ.

دژوار ئیبراهیم كاریكارتێریسته‌ كورده‌كه‌یه‌‌ كه‌ به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری له‌ پێشبڕكێی هونه‌ری كاریكاتێر له‌ شاری به‌غدا كردبوو كه‌ له‌لایه‌ن (خانه‌ی كاریكاتێریستانی عێراق) ڕێكخرابوو، ئه‌و توانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه‌ به‌ده‌ستبێنێ.

پێشبڕكێكه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ریه‌ك له‌ بواره‌كانی (كاریكاتێر، نیگاركێشی، وێنەی ئەنیمەیشن، وێنەی پۆرترەیت، وێنەی مۆنگا) و له‌ مانگی ڕابردوودا ئه‌نجامدرابوو.

ئه‌نجامی پێشبڕكێیه‌كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌م ڕاگه‌یه‌نرا، كه‌ تێیدا له‌ بواری كاریكاتێر دژوار ئیبراهیم‌ كاریكارتێریستی كورد پله‌ی یه‌كه‌می له‌نێو سه‌رجه‌ به‌شداربووان به‌ده‌ستهێنا.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.