Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 18:10

ئەگەر دەتەوێت بخەویت، واز لە سەیرکردنی کاتژمێرەکەت بێنە

کوردستان TV
100%

زۆرجار لە کاتی هەوڵدان بۆ خەوتن، سەیری کاتژمێر دەکەین، توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە ئەم خووە، پڕۆسەکە قورستر دەکات و ڕێگری لە خەوتن دەکات.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئیندیانا ئەنجام دراوە، نزیکەی 5 هەزار کەس بە نموونە وەرگیراون، دەرکەوتووە کە سەیرکردنی کاتژمێر لە کاتی هەوڵدان بۆ خەوتن وادەکات زیاتر کێشەی خەوتنت بۆ دروست بێت.

پڕۆفیسۆر سپنسەر داوسن، لە بەشی زانستە دەروونی و مێشکییەکان، دەڵێت: بۆمان دەرکەوت کە چاودێریکردنی کات کەمخەوی زیاتر دەکات، تاوەکو زیاتر سترێست هەبێت، خەوتن قورستر دەبێت.

دەشڵێت: تەنیا شتێک کە مرۆڤ دەتوانێت بیکات ئەوەیە کە سەیری کاتژمێرەکەی نەکات، هەروەها دەستبەرداری مۆبایلەکەشی بێت بۆ ئەوەی سەیری کات نەکات.

بە گوتەی توێژەران، هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕەفتاری چاودێریکردنی کات، ڕەنگە یارمەتی نەخۆشەکان بدات باشتر بخەون و بەکارهێنانی حەبەکانی خەو کەم بکەنەوە.

شێوازی ژیان تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.