Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:19

دانیشتووانی کەمپی مەخموور هێرشدەکەنەسەر هێزێکی سوپای عێراق

کوردستان TV
100%

بەهۆی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق بۆ دانانی تاوەری چاودێری لە چواردەوری کەمپی مەخموور، دانیشتووانی کەمپەکە گردبوونەوە و هێرشیانکردەسەر هێزێکی سوپای عێراق.

ئێوارەی دوێنێ شەممە 21ـی 05ـی 2023 دانیشتووانی کەمپی مەخموور هێرشیانکردەسەر هێزێکی سوپای عێراق، ڕزگار محەمەد قایمقامی مەخموور هۆکاری ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: لە دوێنێ بەیانییەوە هێزێکی سوپای عێراق هاتووەتە مەخموور بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی حکوومەتی ناوەندی لە کەمپی ئاوارەکانی کوردانی کوردستانی باکور لە قەزای مەخموور.

سەبارەت بە بڕیارەکە قایمقامی مەخموور ئاشکرای کرد کە بڕیارەکە تایبەتە بە دانانی چەند تاوەرێکی چاودێریکردن و پاراستن لە دەوری کەمپەکە.

ڕزگار محەمەد ئاماژەی بەوەش دا کە دوای ئەوەی ئەو هێزە گەیشتە شوێنەکە، لەلایەن دانیشتووانی گوندەکە ڕێگریان لێکرا و بەمهۆیەوە جۆرێک لە نائارامی لە ناوچەکە دروست بوو.

قایمقامی مەخموور هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئێستاش گفتوگۆ لەنێوان ئەو هێزە و دانیشتووانی کەمپەکە هەیە، بەمەبەستی لێکتگەیشتن لەنێوان هەردوولا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.