Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:38

ئه‌م ئێواره‌یه‌ نرخی دۆلار به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی‌ له‌ بۆڕسه‌ و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ر 100 دۆلارێك گه‌یشته‌ سه‌رووی 147 هه‌زار دینار.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای داخستنی بۆڕسه‌، له‌ شاری به‌غدا نرخی 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گه‌یشته‌ 147 هه‌زار و 500 دینار، نرخی كڕینیش به‌رامبه‌ر بوو به‌ 145 هه‌زار و 500 دینار.

له‌ شاری هه‌ولێر ئێستا نرخی 100 دۆلار بۆ فرۆشتن له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو به‌رامبه‌ره‌ به‌ 147 هه‌زار و 500 دینار، نرخی كڕینیش بریتییه‌ له‌ 147 هه‌زار دینار.

له‌ شاری سلێمانی نرخی 100 دۆلار بۆ فرۆشتن ئێستا به‌ 147 هه‌زار و 100 دیناره‌، له‌ شاری دهۆك به‌ 147 هه‌زار و 150 دیناره‌، له‌ كه‌ركووكیش 147 هه‌زار و 500 دیناره‌.

له‌ باشووری عێراقیش به‌هه‌مانشێوه ‌ئێستا نرخی 100 دۆلار له‌ سه‌رووی 147 هه‌زاره‌وه‌یه‌، بۆ نموونه‌ له‌ شاری به‌سڕه‌ نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 147 هه‌زار و 150 دینار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.