Erbil 15°C چوارشەممە 29 ئایار 21:02

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی "چا"یه‌

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ 21ی مارس بە  ڕۆژی جیهانی چا دادەنرێت و ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەر سوودە تەندروستییەکانی چێ بڕیاری دا کە ڕۆژێک تەرخان بکات بۆ رۆژی جیهانی چا.
ئامانج لەو یادكردنەوەیە و ئاهەنگگێرانە راكێشانی سەرنجی تاك و حكومەتەكانە لە كاریگەری بازرگانی چای لەسەر كرێكار و جوتیاران و بەستنەوەی بە داواكاری پێشكەشكردنی پشتیوانی بۆ نرخەكەی و بازرگانییەكی دادپەروەرانە بۆی .

یەكەم ئاهەنگی یادكردنەوەی رۆژی جیهانی چا لەساڵی 2005لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بوو، دواتر لە 2006و 2008لە سریلانكا بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ ساز كران .

رەچەڵەكی چا لەبنەڕەتدا بۆ گیایەكی وڵاتی چین دەگەڕێتەوە، كە درەختی چا ناونراوە، بریتییە لە گیایەكی هەمیشە سەوز، كە سەر بە خێزانی رووەكی كامیلیایە .

چا چەندین جۆری هەیە، وەك چای رەش ، چای سوور ، چای سەوز ، چای سپی ، چای چینی، بەگشتی چا بەگەرمی دەخورێتەوە، بەڵام هەندێك كەس هەیە پێیباشترە بە ساردی بیخواتەوە .
چا خواردنەوە کلتورێکی بەربڵاوە لە جیهاندا وچا  بە یەکێک لە دێرینترین خواردنەوەکان هەژمار دەکریت کە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا  و لە سەردەمانی کۆنەوە لە زووربەی ووڵاتاندا بڵاوبۆتەوە.
چا سەرەڕای ئەوەی بۆن و تامێکی خۆشی هەیە، و ووزە و یارامی بە مێشک و دەرونی مرۆڤ دەبەخشێت، چەندین سوودی تەندروستیشی هەیە وه‌كو :

1. چا دژەئۆکسانی تێدایە ، بەتایبەتی چای سەوز. کە دەبێتە هۆی  بە تەندروستی و گەنجی مانەوەی جەستە.

2. چا خواردنەوە یاریدەی هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشی جەستە دەدات ، و کێشی زیادە ی لەش دادەبەزێنێت.

3. دەکرێت چا ببێتە هۆکاری بەهێز بوون و تەندروست بوونی ئێسکەکانی جەستە.

4. چا دەبێتە هۆکار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

5. چا بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشە و یاردەی باشتر هەرسبوونی خۆراکەکان دەدات.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.