Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:41

سبەی دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت

کوردستان TV
100%

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، ڕایگەیاند: هیچ كێشەیەك نییە كە ڕێگری لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەنە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر پەسەندكردنی ئەم یاسایە و بەپێی ئەوەی لەسەری ڕێككەوتوون، ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەدا دەنگ لەسەر یاسای بودجە دەدات.
دوێنێ شەممە، مەندەلاوی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان  بۆ تەواوكردنی گفتوگۆی مادەكانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025) ئەنجامدا. 
لەوبارەیەوە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا،رایگەیاند: لیژنەی دارایی پەرلەمان هەوڵی ناوازە دەدات بۆ بەرهەمهێنان و پێگەیشتنی بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجە بە شێوەیەكی وریا، بەو پێیەی بۆ سێ ساڵی داراییە و ئەندامانی لیژنەكە دەنگدانیان لەسەر زۆربەی مادەكانی یاساكە تەواو كردووە.


 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.