Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:46

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داوا دەکات پێش کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکرێت

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، هانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی داوە کە پێش کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 20ـی 05ـی 2023 ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: قسەم لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری کرد، دەستخۆشی لە گفتوگۆ سەرکەوتووەکانیان و ئەو پێشکەوتنانە دەکەم کە لە ڕێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەدەست هاتوون.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە هانی هەردوولام دا هاوکاریی و هەماهەنگییەکانیان بۆ چاکسازیکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە، کارکردنی پێویست لە بواری مافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێش کۆتایی ئەمساڵ بەهێزتر بکەن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.