Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:36

ڤیدیۆ..خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه‌ به‌ 1500 دۆلاره‌

کوردستان TV
100%


له‌ وڵاتی ئوسترالیا له‌ قاوه‌خانه‌یه‌ك دا یه‌ك كوپ قاوه‌ به‌ بڕی ( 1500 دۆلار) ده‌فرۆشرێت، ئه‌وانه‌ی قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ تووشی شۆك بوو.
هۆكاری گرانی نرخی ئه‌و قاوه‌یه‌ بۆ زه‌حمه‌تی له‌ دورستكردنی ده‌گه‌رێته‌وه‌،ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت قاوه‌كه‌ بخواته‌وه‌ ده‌بێ هه‌فته‌یه‌ك پێش وه‌خته‌ داوا بكات بۆ ئه‌وه‌ی جۆری قاوه‌كه‌ له‌ وڵاتی په‌نه‌ما بگوازنه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا ئه‌نجا بۆی ئاماده‌ بكرێت.
ئه‌وانه‌ی له‌و جۆره‌ قاوه‌یان خواردۆته‌وه‌، ده‌ڵین تامی زۆر خۆش و نایابه‌ ئه‌و نرخه‌ ده‌هێنێت.
شایانی باسه‌  دوای گه‌یشتنی قاوه‌ له‌ وڵاتی په‌نه‌ما بۆ ئوسترالیا به‌ چه‌ندین قۆناغ تێپه‌رده‌بێت تا ئاماده‌ ده‌كرێت. 
خاوه‌نی قاوخانه‌كه‌ ده‌ڵێت " به‌ هۆی گرانی نرخه‌كه‌ی تائێستا ته‌نیا دووكه‌س له‌و جۆره‌ قاوه‌یان خواردۆته‌وه‌".
ژێده‌ر- ئه‌لشرقیه‌

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.