سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، به ڕێز و پێزانینهوه خهبات و تێکۆشانی به بیر دههێنینهوه.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی 05ـی 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "له یادی کۆچی دواییی سهرکردهی دیاری کوردستان ڕهوانشاد نهوشیروان مستهفادا، به ڕێز و پێزانینهوه خهبات و تێکۆشان و ئامادیی و ڕۆڵی له شۆڕش و ژیانی سیاسیدا به بیر دههێنینهوه."
هەر لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان یادی نەوشیروان مستەفا دەکاتەوە و هەروەها نووسیویەتی، "گیانی شاد و یادی ههمیشه به خێر بێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.