Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:05

لە ئێران ناوەندی دۆزینەوەی هاوسەر کرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران، ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ پێکهێنانی خێزان لە 15 پارێزگادا ناوەندی دۆزینەوەی هاوسەریان کردووەتەوە.

مەهدی موتەقیفەر لە لێدوانێکدا بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران ڕایگەیاند: لە 33 شوێنی 15 پارێزگادا ناوەندی دۆزینەوەی هاوسەر کراوەتەوە.

سەبارەت بە شوێنی ناوەندەکان ڕاشیگەیاند: ژمارەیەک لە ناوەندەکان کە بە مەبەستی پێکهێنانی خێزان کراوەتەوە لە ناو مزگەوت و ناوەندە رۆشنبیرییەکاندان و بەبێ بەرامبەر خزمەت پێشکەش دەکەن و هەندێک لە ناوەندەکان پارە لە بەرامبەر خزمەتەکان وەردەگرن.

لە ئێران دابەزینی ڕێژەی گه‌شه‌ی دانیشتووان جێگەی سەرنجە، بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی دامەزراوەی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە 85 ملیۆن و 56 هەزار و 136 کەسە، ڕێژەی نەزۆکی لای ئەو کەسانەی کە ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە لە وڵاتەکە 20% تێپەڕاندووە، ڕێژەی لەدایکبوون لە وڵاتەکە بۆ ئاستی 1.7 داكشاوه‌ و پێشبینی دەکرێت دوای نزیکەی 20 ساڵ ڕێژەی گه‌شه‌ی دانیشتووان بۆ ئاستی سفر دابەزێت، بۆیە گرنگی بە ئەنجامدانی هاوسەرگیری دەدەرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.