Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:44

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا.. ئه‌ردۆغان له‌ پێشه‌وه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ته‌له‌فزیۆنی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور له‌ پێشه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانه‌ و نزیكه‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا.

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتژمێر 08:00 ده‌ستی پێ كرد و سه‌له‌ئێواره‌ كاتژمێر 17:00 به‌ كاتی توركیا كۆتایی هات و ناوه‌ند و سندووقه‌كان به‌ڕووی ده‌نگده‌ران داخران.

كه‌مێك پێش ئێستا ته‌له‌فزیۆنی (ته‌ره‌ته‌)ی توركیا له‌ هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاوی كرده‌وه‌: به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مڕۆدا ئه‌ردۆغان بەربژێری هاوپەیمانی جمهوور له‌ پێشه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانه‌ و ڕێژه‌ی 49.84%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.

ركابه‌ره‌كه‌شی كه‌ كڵچدار ئۆغلو بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەته‌ له‌ ریزی دووه‌مه‌ و ڕێژه‌ی 45.72%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی توركیا سێ كه‌س خۆیان به‌ربژێر كردووه‌ بۆ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وانیش بریتین له‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور، کەمال کڵچدارئۆغلو بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت، سینان ئۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.