Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:18

بۆ ئەوەی چێژ لە ژیانت وەربگریت لە 8 خووی خراپی بەیانیان دوور بكەوە 

کوردستان TV
100%

ڕۆتینێكی تەندروست لە بەیانیاندا یارمەتیدەرە بۆ دانانی بناغەیەكی تۆكمە بۆ سەركەوتن، بەڵام زۆر كەس خەریكی خووی زیانبەخشن كە كاریگەری زیانبەخشی لەسەر ژیانیان دا هەیە. لەو بارەیەوە پێگەی "نیو ترەیدەر یو" باس لە 8 خووی خراپی بەیانیانی ڕۆژانە دەكات كە دەتوانێت زیان بە ژیانت بگەیەنێت و پێشنیار بۆ شكاندنی ئەو خووانە دەكات كە بریتییە لە: 
زۆر خەوتن ..
زۆر خەوتن دەبێتە هۆی چەندین دەرئەنجامی نەرێنی، لەوانە زیادبوونی كێش، خەمۆكی و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ. دانانی خشتەی خەوتنی بەردەوام زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە هەموو شەوێك 7-9 كاتژمێر خەوتنی پێشنیاركراوی بەدەست دەهێنیت، ئەگەر بەردەوام پێویستت بە خەوتنە بۆ ماوەیەكی درێژتر، ڕەنگە گونجاو بێت ڕاوێژ بە كەسێكی پسپۆڕی پزیشكی بكەیت .
بێ پلانی ئەركەكانی رۆژانە ..
دەستپێكردنی ڕۆژەكەت بەبێ پلانێكی ڕوون دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و هەستكردن بە بێهیوایی، هەروەها دانانی ئامانجی ڕۆژانە یارمەتیدەرە بۆ دابینكردنی هەستكردن بە ئامانج و ئاراستەكردن. بۆ دروستكردنی ڕۆتینێكی كاریگەری بەیانیان، هەموو شەوێك چەند خولەكێك تەرخان بكە بۆ پلاندانان بۆ ڕۆژی دواتر، لیستێك لە ئەركەكانت دابنێ و بەپێی گرنگییەكەی لە پێشینەی كارەكانت دابنێ. زیاتر ئامادە دەبیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژی داهاتوو .
بەفیڕۆدانی كاتە بەنرخەكانی بەیانیان..
هەموو كەسێك لە ڕۆژدا بە لوتكەی وزەدا تێدەپەڕێت كە هەست بە وریایی و تەركیز دەكات. بەفیڕۆدانی ئەم كاتە بەنرخە لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان. دیاری بكە كەی زۆرترین هەست بە وزە دەكەیت و گرنگترین ئەركەكانت دیاری بكە بۆ ئەوەی كاتەكانی لوتكەی وزەكەت بە باشترین شێوە بەدەست بهێنی.
نەخواردنەوەی ئاو..
خواردنی بڕی گونجاوی ئاو پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی بەتایبەتی لە بەیانیاندا بۆ بەدەستهێنانی چەندین سوود. خواردنی ئاو لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی میتابۆلیزم و باشتركردنی ڕوونی دەروونی.
خۆ دوورگرتن لە تیشكی خۆر ..
بەركەوتن بە تیشكی سروشتی خۆر چەندین سوودی تەندروستی دەبەخشێت، لەوانە بەرهەمهێنانی ڤیتامین D و ڕێكخستنی خولی خەو و بەئاگابوونەوە. كەمی بەركەوتنی خۆر دەبێتە هۆی خراپی كوالێتی خەو و دابەزینی باری دەروونی.
زۆر خواردنی شەكر ..
ڕێجیمێكی ناتەندروستی بەیانیان دەتوانێت كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی گشتیت هەبێت، لە ئەنجامدا وزە و زیادبوونی كێش و خراپی تەركیزكردنت. دوور بكەوەرەوە لە دانەوێڵەی شەكردار و شیرینی و خۆراكە پرۆسێس كراوەكان بۆ ئەوەی ڕێجیمێكی تەندروستتر لە بەیانیاندا بگریتەبەر. خۆراكی تەواو و چڕ لە ماددە خۆراكییەكان هەڵبژێرە، وەك دانەوێڵەی تەواو، میوە و بژاردەی دەوڵەمەند بە پرۆتین، وەك هێلكە، ماست، یان گوێز.
نەخواردنی نانی بەیانی ..
نانی بەیانی ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە تەندروستی گشتی و بەرهەمهێناندا. وازهێنان لە نانی بەیانی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاركردنی مەعریفی و زیادكردنی هەستكردن بە برسێتی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن لە درەنگانی ڕۆژدا. 
بیرنەكردنەوە لە ئامانجە درێژخایەنەكان ..
دانانی ئامانجی درێژخایەن بۆ پاراستنی پاڵنەر و بەدەستهێنانی سەركەوتن زۆر گرنگە. پشتگوێخستنی ئەم ئامانجانە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاراستە و كەمبوونەوەی ڕەزامەندی ژیان. بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی درێژخایەنی ئامانجەكان بخەیتە ناو ڕۆتینی بەیانیانەوە، ڕۆژانە چەند خوولەكێك تەرخان بكە بۆ پێداچوونەوە بە ئامانجەكانت و پێشكەوتنەكانت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.