Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:51

لۆنكیتۆ بەتەمەنترین شێری نێری ئەفریقا بووە 

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی خزمەتگوزاری ژیانی سرووشتی كینیا، پاوڵ جیناریۆ، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "BBC" ئەوەی خستەڕوو كە ئێوارەی 10ی ئایار، لۆنكیتۆی تەمەن 19 ساڵ لە گوندی ئۆلكەلونییەت كە هاوسنوورە لەگەڵ پاركی نیشتمانی ئامبۆسێلیی باشووری كینیا، كوژراوە.
جیناریۆ باسی لەوەش كرد كە ئەو شێرە بۆ دۆزینەوەی خۆراك لە پاركی نیشتمانی ئامبۆسێلی چووەتە دەرەوە و چووەتە ناو گوندی ئۆلكەلونییەت.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە شێرەكە لەلایەن دانیشتوانی گوندەكەوە كوژراوە.
دامەزراوەی پاراستنی شێرەكان "Lion Guardians"، ئەوەی ئاشكرا كرد كە "لۆنكیتۆ بەتەمەنترین شێری نێری ئەفریقا بووە".
بەگوێرەی زانیارییەكانی دەزگای پاراستنی سرووشتی جیهان، شێر لە سرووشتدا تێكڕا تەمەنی دەگاتە 13 ساڵ و زۆرینەی شێرەكانی جیهانیش لە كیشوەری ئەفریقان، بەشێكیشیان لە وڵاتی هیندستانن.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.