Erbil 42°C شەممە 20 تەمووز 12:46

ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید رووبه‌رووی خیتافی ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری سی و چواری لالیگا، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی خیتافی ده‌كات.
 ریال مه‌درید ئه‌گه‌رچی به‌جیاوازی چوارده‌ خاڵ له‌بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره‌، به‌ڵام قوتابیه‌كانی ئه‌نچلۆتی نایانه‌وێت خالی دیكه‌ له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵكو هه‌موو هه‌ولێكیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خانه‌ی دووه‌م ده‌خه‌نه‌ گه‌ر، ریال مه‌درید به‌جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دێت له‌خانه‌ی سێیه‌م.
 ریال مه‌درید له‌یاری رابردووی چامپیۆنز لیگ توانی ئاستێكی به‌رز له‌به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر ستی پێشكه‌ش بكات، بۆیه‌ له‌دوو رۆژی رابردوو یاریزانانی ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وام بوون له‌مه‌شق و ڕاهێنانی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م یاریه‌، هه‌رچی یانه‌ی خیتافیه‌، سی وچوار خالی هه‌یه‌ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌ناوچه‌ی دابه‌زینه‌، خیتافی هه‌وڵ ده‌ده‌ات براوه‌ی سێ خالی یاریه‌كه‌ بێت تا له‌ناوچه‌ی دابه‌زین خۆی به‌دوور بخات.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.