Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:22

كەشناسی: بە هۆی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 13- 5- 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران و هەورە بروسكە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان, بە هۆی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە كە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی مەودای بینین وە لە دوای نیوەڕۆ وە خێرای با چالاكتر دەبێت بۆ 30كم/ك شەپۆلی خۆڵ بارینەكە چڕ تر دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێت بە (1 تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. لەكاتەكانی شەودا پلەكانی گەرما بە (٤ تا ٦) پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ رۆژی پێشووتر.
خێرای با / 15 – 25  كم/س. هەندێكجار چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی ٣٠كم/س
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 5 - 7 كم, لەكاتی بەرزبوونی تۆز و خۆڵ كەمتر دەبێت لە ٤كم. 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 14- 5- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت, هەندێكجار لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێت بە (١ تا ٣) پەلەی سیلیزی بە بەراور لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 7 - 9 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 31 
سلێمانی : 30
دهۆك : 28 
كەركوك : 34
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 31
سۆران : 29
گەرمیان : 36
بەشی پێشبینی / 13- 5- 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.