Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 06:40

لەمانگێكدا زیاتر له‌ 3 هه‌زار بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی ( 1 بۆ 30/4/2023)  7.690 كەس سەردانی بانكی خوێن یان كردووە لەشاری سلێمانی و 3.132 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە و لەو ژمارەیە 786 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 421 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 425 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 757 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 4.558 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.358 پشكنینی گروپی خوێن و 3.191 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2.008 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.