Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 18:01

پزیشكێكی پسپۆر باس لە بۆنی ناخۆشی جەستە دەكات

کوردستان TV
100%

لەش بۆن بەرهەم دەهێنێت كە زۆرجار دەتوانرێت بە خۆشووشتن، بۆنخۆشكەر، یان بۆن، بۆنە ناخۆشەكە لەناوببرێت، بەڵام كاتێك بۆنەكان ناخۆش دەبن، ئەمە دەبێتە نیگەرانی بۆ هەر كەسێك كە بەدەستییەوە دەناڵێنێت، .ئەمەش هۆكاری خۆی هەیە كە بریتییە لە:
قەڵەوی..
لەوبارەیەوە د.سۆفی نیوتن پزیشكی پسپۆر دەڵێت: ئەو كەسانەی كێشیان زیادە یان قەڵەون زیاتر تووشی بۆنی ناخۆشی جەستە دەبن، چونكە ئەوانەی كێشیان زیادە و چەمانەوەی پێستیان هەیە، كە زەمینەیەكی بەپیتن بۆ زۆربوونی بەكتریاكان. هەروەها زیادبوونی كێش دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری توشبوونت بە چەندین حاڵەتی تەندروستی جدددی، لەوانە نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو، شێرپەنجە و جەڵتەی مێشك.
شەكرە..
ئەگەر تووشی نەخۆشی شەكرە بوویت، گۆڕانی بۆنی لەش دەتوانێت نیشانەی كیتۆئەسیدزی پەیوەست بە نەخۆشی شەكرە بێت، كە دەتوانێت بۆنێكی شیرین و میوەیی دەربدات، كیتۆئەسیدۆزی شەكرەش كاتێك ڕوودەدات كە كەمی توندی ئەنسۆلین لە جەستەدا هەبێت.ئەنسۆلین هۆرمۆنێكە كە یارمەتی جەستەت دەدات گلوكۆز (شەكر) بەكاربهێنێت بۆ وزە، كاتێك جەستەت دەچێتە ناو كیتۆئەسیدۆزی شەكرە، جەستەت چیتر ناتوانێت شەكر بۆ وزە بەكاربهێنێت و لەبری ئەوە دەست دەكات بە بەكارهێنانی چەوری،بەرزبوونەوەی ئاستی كیتۆنیش دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنت ترش بێت و جەستەت بۆنێكی شیرینی هەبێت.
نەخۆشییەكانی جگەر ..
هەروەها ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوانەی بەدەست نەخۆشی جگەرەوە دەناڵێنن ،بۆنێكی ناخۆش دەردەكەن، هەروەها تووشبووانیش تووشی ئارەقكردنەوەی زۆر و بۆنێكی ناخۆشی هاوشێوەی هێلكەی ڕزیو دەببن، هەروەها كاتێكیش كارەكانی جگەر وەستا، یان خاو دەبێتەوە، چەندین ژەهر و پیسكەری تێدا كۆدەبێتەوەهاوكات  .چارەسەرنەكردنی نەخۆشی جگەر، دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.
لەكاركەوتنی گورچیلە..
ئەندامەكانی گورچیلە كە پاشماوەی خوێن پاڵاوتە دەكەن ئەگەر وەك پێویست كارناكەن و لەكار بكەون  لەوانەیە جەستە بارگاوی بێت بە ژەهر و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیان دروست دەكات ئەگەر حاڵەتەكە چارەسەر نەكرێت.
هەروەها دكتۆر سۆفی ڕوونی كردەوە، ئەوانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ڕەنگە بۆنی جەستەیان هاوشێوەی ئامۆنیا بێت و ئەمەش بەهۆی كۆبوونەوەی ژەهر لە جەستەدا دەگەڕێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.