Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 04:55

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.4 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكای دا.

ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.4 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌ باشووری رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا.

بڵاویشی كرده‌وه‌: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 1.5 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وییه‌وه‌ ڕوویداوه‌، تا ئێستاش ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ كه‌ زیانی گیانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ یاخود نا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی 29ی مانگی ڕابردوو بوومه‌له‌زره‌یه‌كی تر به‌ گوڕی 6.2 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ئه‌مه‌ریكا ڕوویدابوو له‌ ویلایه‌تی ئه‌لاسكا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی فیلیپین بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌ گوڕی 5.2 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.