Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:25

بەم زووانە پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سماقوڵی تەواو دەبێت

کوردستان TV
100%


دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سماقوڵی و خۆپیشاندەرانی سنوورەکەی بەسەر کردەوە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ خۆپیشاندەران، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوە کرد، "خزمەتکردن بە ئەرکی خۆمان دەزانین و ھاتنیشمان بۆ ئێرە و گوێگرتن لە داواکارییەکانتان لەو سۆنگەیەوەیە."

وەزیر گوتی: لەبارەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە ھەیە جێبەجێی دەکەین، ئەوەی پەیوەندی بە چاککردن و تەواوکردنی ڕێگاکەوە ھەیە، کارکردن بەردەوامە و لە داھاتوویەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.

لە بەرانبەردا نوێنەرانی خۆپیشاندەران وێڕای پێشوازی و بەخێرھێنان، سوپاسی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیان کرد کە بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانەوە ھاتووە و سەردانی کردوون، ھاوکات ژمارەیەک داواکاریان خستە بەردەم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.