Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 06:25

مێسی و هاوڕێكانی پێشووی لە بەرشەلۆنە دەچنە یانەی هیلالی سعوودی ؟

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز،سەرچاوەیەكی نزیك لە مێسی ئاشكرای كرد، ئەو یاریزانە ئۆفەرێكی فەرمی لەلایەن یانەی هیلالی سعودییەوە پێگەیشتووە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی درێژنەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان .
بەپێی بەرنامەی گفتوگۆی وەرزشی تۆپی پێی ئیسپانیا (ئێل چیرینگویتۆ)  مێسی وازی لە گەڕانەوەی ئەگەری بۆ یانەی بەرشەلۆنە هێناوە، هەروەها ئۆفەرێكی قبوڵكردووە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە بكات.
بەگوێرەی بەرنامەكە ، سێرجیۆ بوسكێتس كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە و جۆردی ئەلبای بەرگریكاری چەپی تیپی كەتەلۆنی، بەیاوەری مێسی هاوكاری پێشوویان، لە لێواری پەیوەندیكردندان بە بەیانەی هیلال.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “فۆربس”، مێسی كە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 36 ساڵ، ئۆفەرێكی 400 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە، كە بەرامبەرە بە نزیكەی 440 ملیۆن دۆلار، لەلایەن یانەی هیلالەوە.
هەروەها سەرچاوە تایبەتەكان بۆ ڕۆژنامەی "عوكازی"ی سعوودی ئاشكرایان كردووە كە یانەی هیلال نزیكە لە گرێبەستكردن لەگەڵ لویس ئێنریكی ڕاهێنەری پێشووی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە بۆ سەركردایەتیكردنی شینپۆشەكان، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ یەكلاییكردنەوەی بۆند لەگەڵ میسی.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.