Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:41

به‌رپرسانی میلان مه‌رج بۆ مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌یان له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌دا داده‌نێن

کوردستان TV
100%

ستێفانۆ پیۆلی، لە پێناو بەردەام بوون لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، پێویستە بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه‌، بەرپرسانی رۆسێنەری لە ئەنجامەکانی یانەکەیان رازی نین، بۆیە لە ئەگەری بەدەست نەهێنانی یەکێک لە چوار پلەی پێشەوەی ئەم وەرزەی سێریائەی، ئەوا راهێنەرەکەیان دوور دەخەنەوە
پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی سێریائەی هەموو هەوڵێک بۆبەدەستهێنانی بلیتێکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەدات.
ئەیسی میلان ئەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دێت و ئەگەر لەم پلەیە کۆتایی به‌م وەرزەی بێنێت، ئەو کات لەبەدەستهێنانی ئامانجەکەی بێ بەش دەبێت و ناتوانێ وه‌رزی داهاتوو له‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌شداری بكات .
  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.