Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 17:05

لە بەلجیکا هاووڵاتییەکی عێراقی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

لە بەلجیکا هاووڵاتییەکی عێراقی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەشداربوونی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا دەستگیر کرا.

لە ڕاگەیەنراوێک داواکاری گشتیی بەلجیکا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە مانگی تەمووزی 2020 دەستی پێ کردووە، هەڵمەتێکی گەڕان لە شاری هاسسەلت ئەنجام دراوە، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی عێراقی بەناوی (ئ. ی. ت. لەدایکبووی ساڵی 1979)، لە ساڵی 2015ـەوە لە بەلجیکا نیشتەجێیە، دەستگیر کراوە.

ڕاشیگەیاند: گومان دەکرێت ناوبراو ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بێت، کە بەرپرسە لە بەشێک لەو تەقینەوانەی ساڵی 2009 و 2010ـی ناوچەی سەوزی بەغدا کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 376 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 2300 کەسی دیکە.

داواکاری گشتیی بەلجیکا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو کەسە بە تۆمەتی ئەنجامدانی "ژمارەیەکی زۆر کوشتن بە ئامانجی تیرۆریستی، بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی، تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی"، دەستگیر کراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.