پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی دەستگیر کردووە بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی بار، هەردوو تۆمەتباریش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ک سكاڵای تۆمار كرد كه له شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی باری لێ دزراوه، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ڕاشیگەیاند: سەرئەنجام و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان - نووسینگه‌ی ناوبازاڕەوە دەستگیر بکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو کە له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانیشدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله دزراوەکەدا و دوای ڕێكاره یاساییه‌كان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران (ع. س. م) له‌دایكبووی 1982 و (ئـ. ر. ئـ.) له‌دایكبووی 1982 دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.