ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە دیمەشق و ئەمەش یەكەم سەردانە لەلایەن بەرپرسێكی ئێرانی لەم پۆستەدا بۆ سوریا.
لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئێران لە ناحیەی ئەلمەزە لە ناوەڕاستی دیمەشق، چەند ڕۆژێكە ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكە كراوە، چونكە بەربەستە زەبەلاحەكانی ئاسن و چیمەنتۆ كە لە ساڵانی یەكەمی ململانێكانەوە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەكە دانرابوون، لابرا.
میدیاكانی ئێران و سوریا بڵاویانكردەوە، سەردانەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، ڕەئیسیش "شاندێكی باڵای سیاسی و ئابووری" یاوەری دەبێت.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، ڕەئیسی چاوی بە هاوتا سورییەكەی بەشار ئەسەد دەكەوێت و لەگەڵیدا گفتوگۆ دەكات سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فایلە سیاسی و ئابوورییە هاوبەشەكان، ئەمە جگە لە پێشهاتە ئەرێنییەكانی ناوچەكە.
لە تاران، عەلی بەهادری جەهرۆمی، وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، سەردانەكە كە لەسەر بانگهێشتی ئەسەد دێت، بۆ هەردوو وڵات "گرنگییەكی ستراتیژی" هەیە و ئامانجیشی "ئابوورییە".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلوەتەن، كە نزیكە لە حكومەتی سوریا، ڕەئیسی گەشتێك بۆ چەند ناوچەیەكی دیمەشق دەكات.
ناوەڕۆكی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ سووریا ئاشكرا كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.