Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 09:19

تەقینەوە لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی سوپای پاسداران ڕووی دا

کوردستان TV
100%

تەقینەوە لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی سوپای پاسداران لە شاری دامغانی ئێران ڕووی دا و ژمارەیەک کوژراو و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 02ـی 05ـی 2023 تەقینەوە لە کۆگەی چەک و تەقەمەنیی سەربازگەی مەشقی هاشمی نەژادی سوپای پاسداران لە شاری دامغان سەر بە پارێزگای سیمنان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕووی دا، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران لە شاری دامغان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران لە شاری دامغان لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: لە کاتی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازیی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە تەقینەوەکە ڕووی داوە.

هاوکات ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەدەن کە تەقینەوەکە کوژرانی دوو کەس برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەشی لێکەوتووەتەوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران لە شاری دامغان ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت و دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەی تەقینەوەکە بڵاو دەکەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.