Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 19:07

سبه‌ی به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان و شوفێرانی شاره‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری شاره‌كه‌ داده‌خرێت.

له‌ ئاگادارییه‌كی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبه‌ی چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 3/5/2023 به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خرێت.

ئەو بەشەی 60 مه‌تری كه‌ سبه‌ی داده‌خرێت، دەکەوێتە نێوان دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل (کەمالیاتەکان) تاکو بەردەم شیرینی ئەبو عەفیف.

داخستنه‌كه به‌شێوه‌ی كاتییه‌ و له‌ کاتژمێر9ی بەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ ده‌بێت.

هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌نجامدانی کاری هێلکاری لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ده‌بێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "‌ناچار دەبین بەشێوەی کاتی هەندێک لەڕێڕەوەکانی شەقامەکە دابخەین تاکو کارەکان تەواو دەکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.