Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:20

لە چوار ساڵی ڕابردوودا 45 هەزار كارتی زەوی كراون بە سەنەدی تاپۆ و پڕۆسەکەش بەردەوامە

کوردستان TV
100%


لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و و لایەنەکانی دیکە، قۆناغێكی تری گۆڕینی كارتی بۆ سەنەد لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەوبارەیەوە دەڵێ: لە مانگی ڕابردوودا لە شاری هەولێر 13 هەزار و 289 كارتی تر كراون بە سەنەد و بە گشتی لە چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا لە شاری هەولێر زیاتر لە 45 هەزار كارت بۆ سەنەد گۆڕدراون."

ساسان عەونی گوتی: خۆشحاڵین ئەمڕۆ قۆناغێكی تری كاركردنی گۆڕینی كارت بۆ سەنەد ڕادەگەیەنین و جەختیش دەكەینەوە بەردەوام ئەو ڕێنماییانەی كە كاك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیەتی جێبەجێی دەکەین، کە ئامانج تێیدا ئاسانکاریی مامەڵەى هاووڵاتییانە.

ساسان عەونی، سەبارەت بە پرۆسەی گۆڕینی كارت بۆ سەنەد شاری هەولێر گوتیشی: لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتدا ئەوە گرفتێكی گەورەی هاووڵاتییان بوو، بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە زەوییەكانیان تەنیا كارت بوون و سەنەدی تاپۆیان نەبوو، ئێمە بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگەیەكی تایبەتمان لە هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانمان دروست كرد؛ ئەو فەرمانگەیە تەنیا كار بۆ گۆڕینی كارت بۆ سەنەدی تاپۆ بەپێی یاسا بەركارەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوەش ڕێوشوێنێكی یاساییی دوورودرێژە، بەڵام بە دڵسۆزی و لەخۆبووردەیی ئەو فەرمانبەرە پەیوەندیدارانە كارێكی زۆر باش كراوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: ئەمڕۆ قۆناغێكی تری گۆڕینی كارت بۆ سەنەد ڕادەگەیەنین؛ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا 13 هەزار و 289 كارتی تری گۆڕیوە بۆ سەنەد لە كەرتەكانی باغمرەشەهاب، گەڕەكی ژین لە دارەتوو، كوورانی نوێ، بێریات و عەزە و 95ی كەسنەزان. پێشتریش نزیكەی32 هەزار كارتی دیكە لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە كراونەتە سەنەد، كۆی ئەو كارتانەی لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت لە شاری هەولێر گۆڕدراون بۆ سەنەد، نزیكەی 45 هەزار و 63 كارتن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی فەرمانگەكانی شارەوانی و تۆماركردنی خانووبەرە بكەن بۆ ئەوەی ئەو كارتانە ببنە سەنەد و ئەوانیش ببنە خاوەنی قەواڵەی یاسایی بۆ بەڕێوەبردنی موڵكەكانیان.


لە 1ى ئایار تا 1ى ئاب واتە سێ مانگ مۆڵەت لەبەردەم ئەو خاوەن كارتانەیە، بچن سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بكەن و كارتەكانیان بكەنە سەنەد، چونكە لە دوای ئەو وادەیە ئەو خاوەن مافانەی كارتەكانیان بەناوە و ناچن بۆ ئەوەی سەنەدەكانیان بەناو بكەن، سزای یاساییان دێتە سەر كە دواتر بڕی ئەو سزایە ڕادەگەیەندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.