Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 19:19

چوار خواردن هەن كە ناتوانرێت لە مایكرۆوەیڤ گەرم بكرێتەوە ..بزانە كامانەن ؟!

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی پزیشكی كە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی كە 4 خۆراك هەن مەترسییەكی گەورەیان هەیە كاتێك گەرم دەكرێتەوە كە بریتییە لە:
هێلكە..
هێلكە دەتوانێت هەڵگری بەكتریای سالمۆنێلا بێت كە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراك و جێهێشتنی بۆ ماوەیەكی درێژ لە دەرەوە كاتێكی زیاتر دەدات بە بەكتریاكان بۆ زۆربوون،ئەگەر بەكتریا زیانبەخشەكان لە خۆراكدا زیاتر بێت، ئەوا مەترسی ژەهراویبوونی خۆراك زیاد دەكات كاتێك دەیخۆین.
برنج ..
برنجی كوڵاو (Bacillus cereus)ی تێدایە كە بەكتریایەكی دروستكەری سپۆرە كە بە شێوەیەكی باو لە خاك و سەوزەدا هەیە، هەروەها لە زۆرێك لە خۆراكە كاڵ و پرۆسێس نەكراوەكاندا هەیە، لەوانە پەتاتە و نۆك و فاسۆلیا و هەندێك بەهارات.ئەم بەكتریایانە بەرگریان لە گەرما هەیە، بۆیە تەنانەت كاتێك گەرمیان دەكەیتەوە، هێشتا دەتوانن ببنە هۆی دروستبوونی ماددە زیانبەخشەكان.
سپێناغ ..
گەرمكردنەوەی سپێناخ دەتوانێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەوە هەبێت،سەوزەی سەوزی گەڵادار وەك سپێناخ پێكهاتەیەكی تێدایە كە پێی دەوترێت نیترات،كاتێك نیتراتەكان گەرم دەكرێن دەتوانن بشكێن بۆ پێكهاتەی تر كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن،نیتراتەكان لەسەر خۆیان بێ زیانن،بەڵام بەكتریا كە پێشتر لە دەم و ئەنزیمەكانی ناو لەشدا دەژین دەتوانن بیگۆڕن بۆ نیتریت و دواتر بۆ نایترۆسامین، ئەمانە تایبەتمەندی شێرپەنجەیان هەیە.
پەتاتە ..
كێشەی پەتاتە خودی گەرمیەكەی نییە، بەڵكو جێهێشتنیەتی بۆ ماوەیەكی زۆر لە دەرەوە، هەڵگرتنی لە پلەی گەرمی ژووردا بۆ زیاتر لە دوو كاتژمێر دەیخاتە "ناوچەی مەترسیدار"، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەكردنی سی.بۆتولینۆم .هەروەهاپەتاتە دەبێتە هۆی حاڵەتێكی ژەهراویبوونی خۆراك كە تێیدا ژەهرەكان هێرش دەكەنە سەر دەمارەكانی لەش و دەبێتە هۆی كێشەی هەناسەدان و لە ئەنجامدا نیشانەكانی وەك ڕشانەوە و سكچوون و ئازاری گەدە و سكچوون دروست دەبێت.
سەرچاوە: سكای نیوز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.