Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:27

وەرگەڕانی پاسێک لە توركیا گیانلەدەستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی 44 کەسی دیکەی لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک  له‌ وڵاتی توركیا کە قوتابییانی هەڵگرتبوو، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و 44ی دیکەیش بریندار بوون.

پاسێکی کۆمپانیای گەشتیاری مێترۆپۆل کە لە چاناککالەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێ کەوتبوو لە ناوچەی شەهیدان لە قەزای ئینەگۆل لە پارێزگای بورسا خۆی کێشا بە بەربەستەکان و وەرگەڕا.

لە ئاکامی رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا کە شۆفێری پاسەکە و دوو قوتابی بوون و 44 کەسی دیکەیش بریندار بوون.

 له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ یەعقوب جانبۆڵات پارێزگای بورسا به‌میدیاكانی توركیای راگه‌یاند: "بە شێوەیەکی گشتی پێدەچێت دۆخی تەندروستیی منداڵە برینداربووەکان باش بێت، بەڵام برینی 2 قوتابییان سەختە".
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.