Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:34

نوێنەری پێشووی خامنەیی لە باكووری ئێران كوژرا

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕمی ئێران، ئێرنا، ئەندامێكی مەجلیسی كارناسانی ئێران كە بەرپرسە لە دانانی ڕێبەری مەزنی كۆماری ئیسلامی، لە هێرشێكدا لە باكووری ئێران لەلایەن چەكدارێكەوە كوژرا.
لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، عەباس عەلی سولەیمانی، نوێنەری پێشووی ڕێبەری مەزنی ئێران، عەلی خامنەیی، لە شاری بابۆلسەر لە باكووری ئەو وڵاتە كوژراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، عەباس عەلی سولەیمانی یەكێك بووە لەو 88 ئەندامەی ئەنجوومەنی شارەزایان كە بەرپرسیار بووە لە دەستنیشانكردنی سەرۆكی باڵای وڵات كە باڵاترین دەسەڵاتی وڵاتەكەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، نوێنەرانی خامنەیی پیاوانی ئایینین كە لەسەر ئاستی پارێزگاكان بە ناوی خامنەیی كار دەكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.